ماتۆڕسوارەکانیش بۆیان نییە لە شەقامەکان نمایش بکەن

لە هەولێر هەر ئۆتۆمبێلێک بێ تابلۆ بسوڕێتەوە دەستی بەسەردادەگیرێت

964+

شۆڕش قادری

لە هەولێر ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستکاری تابلۆکەی بکرێت و بێ تابلۆ بسوڕێتەوە، بێ یەک و دوو دەستی بەسەردادەگیرێت، ماتۆڕسوارەکانیش بۆیان نییە لە شەقامەکان نمایش بکەن.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، “لەپێناو رێکخستنەوەی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ، ئەو ماتۆڕسکیلانەی سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ دەکەن و نمایش لە شەقامەکان ئەنجام دەدەن و مەترسی دەخەنە سەر ژیانی خۆیان و شوفێرانی تر، دەستیان بەسەردادەگیرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئۆتۆمبێلێک دەستکاری تابلۆکەی بکرێت یان تابلۆکەی لێبکرێتەوە و بێ تابلۆ بسوڕێتەوە لە شەقەمەکان، دەستی بەسەردادەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ شۆفێرەکەی دەکرێت.

هەولێر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای قەدەغە کرد وبۆ هەناردەی نە...

هەولێر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای قەدەغە کرد وبۆ هەناردەی نەوتەکە پەرلەمان کۆدەبێتەوە