• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دیناریش دابەزی

بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دیناریش دابەزی - وێنە: گرافیکی 964

ئەمریکا دەڵێ گفتوگۆی راستەوخۆ دەکەین و ئێرانیش دەڵێ نایکەین

بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دیناریش دابەزی

964+

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆی راستەخۆ لەگەڵ ئێران دەکەن، بەهای تمەن بەزربووەوە و دیناریش کەمێک دابەزی.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 8.4.2025 هەر 100 دۆلاری ئەمریکی بە 10 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکراوە بە حەواڵە و بە نەختیش، بە هەشت ملیۆن و 500 هەزار تمەن بوو”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە بەرەبەری نەورۆزدا بەهای تمەنی ئێرانی داڕمانی مێژوویی تۆمارکرد و لە چەند رۆژی رابردووشدا هەر 100 دۆلاری ئەمریکی، تا نزیکەی 10 ملیۆن و 500 هەزار تمەن بەرزبووەوە.

وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بەرزبوونەوەی بەهای تمەنی بۆ لێدوانەکەی ترەمپ گەڕاندەوە کە وتی، گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەکەن.

بەقسەی کەیفی خۆشناو، ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750 دینار بووە و بەراورد بە دوێنێ بەهای 100 دۆلار، نزیکەی 500 دینار بەرزبووەتەوە.

هەرچەندە بەرپرسانی ئێران بەردەوام دانیشتنی راستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رەتکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان، بەڵام دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، گفتوگۆی راستەخۆ لەگەڵ تاران دەکەن، لە نوێترین لێدوانیشدا عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەن بۆ رێککەوتن و شەممەی داهاتوو لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە عوممان، دانوستانی ناڕاستەوخۆ دەکەن، جگە لەوەش، شێوازی دیکە بۆ دانوستان قبوڵ ناکەن.

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: بارگرژیەکان بەردەوام بن داڕم�...

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: بارگرژیەکان بەردەوام بن داڕمانی زیاتری تمەن دەبینین

دۆلار و تمەن پێکەوە دابەزین و دیناریش بە تەنیا بەرزبوو�...

دۆلار و تمەن پێکەوە دابەزین و دیناریش بە تەنیا بەرزبوویەوە

خەڵكی بەسرە داوای ئاوی خواردنەوە دەكەن

بە خۆپیشاندان

خەڵكی بەسرە داوای ئاوی خواردنەوە دەكەن

964+

محەمەد فاتیح

ئەمڕۆ هەینی 25.4.2025 بە سەدان هاوڵاتی شاری بەسرە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان گرتەبەر و داوایان لە پارێزگار و حكومەتی خۆجێیی بەسرە كرد ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزارییەكانی دیكەیان بۆ دابین بكەن.

عەلی عەبادی سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافی مرۆڤ تایبەت بە 964ـی وت،”خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ئەمڕۆی باكوری بەسرە لە دایكبووی ئێستا نییە، بەڵكو دوای زنجیرەك لە خۆپیشاندانەكان دێت كە لە چەندین قەزای پارێزگای بەسرە روویانداوە”.

لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ یەكێك لە داواكاریەكانی خەڵكی بەسەرە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و درووستكردنی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە، دوای بەرزبوونەوەی رێژەی ئەم نەخۆشییە بە هۆی پڕۆسەی دەركردن و پاڵاوتنی نەوت لەم پارێزگایەدا، عەلی عەبادی واى وت.

دەشڵێت خەڵكی باكوری بەسرە هەست بەوە دەكەن كە حكومەتی خۆجێيی بەسرە باكوری پارێزگاكەی پەراوێز خستووە، لەكاتێكدا خزمەتگوزاری و گرنگیدانیان تەنها بۆ ناوەندی شارەكەیە و رۆڵی پەرلەمانتارانی بەسرەش وەك پێویست نییە.

شاری بەسرە پلەی چوارەمی جیهانی گرتووە لە رووی یەدەگی نەوتیەوە كە دەگاتە نزیكەی 115 ملیار بەرمیل نەوت و لە هەر کاتژمێرێکدا 129 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات کە دەکاتە نزیکەی ٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام دانیشتوانی شارەکە گلەیی ئەوە دەكەن کە سوود لە سامانی شارەکەیان نابینن.

دەنگۆ: لە خۆپیشاندانەکانى زیقار مامۆستایەک کوژرا

دەنگۆ: لە خۆپیشاندانەکانى زیقار مامۆستایەک کوژرا