هەواڵێکی خۆش بۆ ئەوانەی جووڵەیان کەمە
تەنانەت 10 خولەک وەرزشی رۆژانەش سوودی خۆی هەیە
964+
جێگر مەحمود
پسپۆڕانی بواری وەرزش و تەندروستی دڵنیایی دەدەن لەوەی کە پێویست ناکات بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە هۆڵەکانی وەرزش بەسەرببەیت بۆ ئەوەی سوود لە جووڵەی جەستەیی وەربگریت.
توێژینەوەکان دەریانخستووە، رۆژانە 10 بۆ 15 خولەک وەرزشی مامناوەند (وەک پیاسەیەکی خێرا)، دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر باشترکردنی باری دەروونی، کەمکردنەوەی سترێس و پاراستنی کێشی لەش، بەو مەرجەی بەشێوەیەکی بەردەوام ئەنجامی بدەیت.