"حەزم لە فۆلكلۆرە"

ئالین لە قەڵای هەولێرەوە “شێخانی” بڵاوكردەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كچە گۆرانیبێژ ئالین نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “شێخانی” بڵاوكردەوە، كە بەرهەمێكی فۆلكلۆرییە و لە قەڵای هەولێر كلیپی بۆ كراوە.

ئالین لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی 964 ئاماژەی بەوەدا، گۆرانییەكەی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و هاتنەوەی بەهار بەرهەمهێناوە بە ناوی “شێخانی”، كە تێکست و ئاوازەكەی فۆلکلۆری کۆنی باکووری کوردستانە.

وتیشی، گۆرانییەکە لە قەڵای هەولێر بە سەرپەرشتی دەرهێنەر رێناس میران  وێنەی گیراوە.

ئالین دەڵێت، حەزی لە فۆلكلۆری رەسەنی كوردییە و بە سامانێكی هونەری و نەتەوەیی دەزانێت.

ئەو كچە گۆرانیبێژە وتیشی، “لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵێک گۆرانیم بە شێوەی تاک “سینگڵ” پێشکەش کرد، گۆرانیی شێخانی یەکێکە لەو گۆرانییانەی کە پێشکەشی جەماوەرم کردووە، گۆرانییەکی میللیی دەڤەری بۆتانە، هەروەها هەڵپەڕکێیەکەشی هی هەمان دەڤەرە و لە دەڤەرەکانی دیکەی کوردستانیش وتراوە.

زیاد ئەسعەد بۆ 964: تەندروستیم باشە و پڕوپاگەندەکانیشم ب...

زیاد ئەسعەد بۆ 964: تەندروستیم باشە و پڕوپاگەندەکانیشم بەلاوە گرنگ نییە