یارکۆ گۆرانیە فۆلکۆرییەکان بە بیری هەوادارانیان دەهێننەوە
964+
پەری ساڵح
هەشت گەنجی دەنگخۆش یەکیانگرتووە و لە جێی یارانی جێژوان گروپی یارکۆیان دروستکردووە، بە گۆرانیەکانیان بوونەتە ترێندی سۆشیال میدیا.
964 سۆراغی کردن تا بزانین ئەم گەنجانە کێن و پلانیان چییە، ئەیوب چاوشین کە ئەندامی گروپەکەیە و گیتارژەنە پێی وتین، ئێمە خەڵکی مەریوانین و دوو ساڵە هاوڕێین و پێکەوە کاردەکەین، بەڵام ماوەی هەشت مانگێکە گروپی یارکۆمان دروست کردووە، یارکۆش واتە شوێنی کۆبوونەوەی یاران
گروپی یارکۆ لە هەشت گەنج پێکهاتوون و بەشێوازێکی سادە و جوان گۆرانیە فۆلکلۆریەکان دەڵێنەوە بە تێکەڵەیەک لە ئامێرە موزیکیە شەرقی و غەربیەکان، لە رێگای گۆرانیەکانەوە ئامانجیانە دڵی خەڵکی خۆشبکەن و یادگارییەکانیان بیربێننەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەت بە هونەری کوردی بکەن.
جگە لە ئەیوب چاوشین ئەندامانی تری گروپەکە ، هۆزان کەریمی ، ئارتین سەلیمی ، میلاد فاتیحی، ئارمان قادری ، ئاروین جەوانروودی، میلاد کۆنەپۆشی، موبین تەتار .
ئەیوب چاوشین باسی لەوەشکرد، کە نیازیانە پەیجێکی تایبەت بە گروپەکەیان بکەنەوە و بەمزوانە کارەکانیان گەورەتر بکەن و سەردانی باشوریش بکەن.