لە شوێنی د. تەها مەحوی دەستبەکار بوو

وەزیری پێشووی تەندروستی بوو بە سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکان

964+

شۆڕش قادری

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی کوردستان گۆڕدرا و د. رێکەوت حەمەڕەشید وەزیری پێشووی تەندروستی هەرێم لە شوێنی د. تەها مەحوی دەستبەکاربوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025  و لە مەراسیمێکدا ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان بەڕێوەچووە و د.تەها مەحوی دەستبەرداری پۆستەكەی بووە و د. رێكەوت حەمەڕەشید وەك سەرۆكی نوێی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان دەستبەكار بووە.

لە مەراسیمەكەدا تیشك خراوەتەسەر رۆڵی د. تەها مەحوی و چەندین رێزلێنانی پێشكەش كراوە وەك پزیشكێكی خەمخۆر و دڵسۆز لەپای ئەو خزمەتانەی بەپیشەكەی و هاوپیشەكانی خۆی كردوە لەسەندیكای پزیشكان، هەروەها هیوای سەركەوتن بۆ د. رێكەوت حەمەڕەشید خوازراوە لە ئەركە نوێیەكەی وەك سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان.

لە سلێمانی %20ی پزیشک و کارمەندان گەڕاونەتەوە سەرکار

لە سلێمانی %20ی پزیشک و کارمەندان گەڕاونەتەوە سەرکار

حەوت پزیشکی ددان لە سلێمانی دادەمەزرێن

حەوت پزیشکی ددان لە سلێمانی دادەمەزرێن