نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لەسەر شەقامی 100 مەتری _ وێنە: 964
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر هۆشداری دەدات
رووداوەکانی هاتوچۆی ماتۆرسکیل بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە
964+
ژێوار خدر
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر هۆشداری دەدات لە زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و دەڵێت، “لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردەیەکی مەترسیدار”.
نەخۆشخانەکە لە نوسراوێکدا کە شەوی رابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، لە ماوەی حەوت رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە 68 رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل لە شاری هەولێر روویانداوە کە زۆربەیان رووداوی سەخت بوون و بەشێکیشیان گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت، بە پێی ئەم ئامارە و ئاماری مانگەکانی رابردوو بێت هێڵکاریەکە بەرەو زیاد بوون دەچێ و بەردەوامیشە لە زیاد بوون.
داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات، رێکاری توند بگیرێتەبەر بەرامبەر بە بەکارهێنەرانی مۆتۆرسکیل بە تایبەتی شوفێری ماتۆرسکیلی گەیاندنەکان (دیلیڤەری).