لە ناحیەی شۆڕش

گلەیی هاوڵاتیان کۆمەڵێک مانگای بەگرتن دا

964+

ژێوار خدر

بەشی باخچەکانی شارەوانیی ناحیەی شۆڕش ژمارەیەک ئاژەڵی بەڕەڵایان دەستگیر کردووە، کە شەقامەکانیان پیس کردووە و نەمام و داریان شکاندووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی شۆڕش رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 6.4.2025 ژمارەیەک ئاژەڵیان دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان و فەرمانگە حکومییەکانی ناحیەکە گلەیی ئەوەیان کردووە، کە گەڕەک و شەقامەکانیان پیس کردووە و نەمامی سەر شەقامەکانیشیان شکاندووەتەوە.

دەشڵێن، “ئاگاداری هەموو خاوەن ئاژەڵەکان دەکەینەوە کە ئاژەڵەکانیان بەهیچ شێوەیەك بەرەڵا نەکەن، چونکە رێکاری ئیداری و یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی سەرپێچیەکەیان دەست بەسەر ئاژەڵەکانیاندا دەگیرێت.”

شارەوانی سلێمانی پێنج مانگای بە بارمتە گرت

شارەوانی سلێمانی پێنج مانگای بە بارمتە گرت