هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی راهێناندا. وێنە: وەزارەتی پێشمەرگە
بۆ مانگی ئادار
سێشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە كەمێك پێش ئێستا لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، رۆژی سێشەممە هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بۆ مانگی سێ دابەش دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە كردووە، رۆژی سێشەممە 8.4.2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 3 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
هەروەها دەڵێن، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، سێشەممە دەست بە دابەشكردنی دەكەن.
هێزەكانی هاوپەیمانان مانگانە بڕەپارەیەك وەك هاوكاری بەسەر 50 هەزار پێشمەرگە و پلەدار و ئەفسەرانی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگەی كوردستان دابەش دەكەن.