سێ رۆژ مەشقیان کردووە

تیمێک لە پۆڵەندا راهێنانیان لەسەر چۆنیەتی رزگارکردنی خەڵک کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

تیمێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، چوونەتە پۆڵەندا لەوێ چەندین تیمی بەرگری شارستانی و ئەو یەکانەی راهێنراون لە قەیران و کارەساتەکاندا رۆڵ ببینن، پێکەوە راهێنانیان لەسەر چۆنیەتی رزگارکردنی خەڵک کردووە.

تیمی وەڵامدانەوەی یەکەم، تەکنیکێکی نوێیە لە زۆرێک لە وڵاتان، رۆڵیان ئازادکردنی هاوڵاتی و کەسانێکە کە بەهۆی لافاو، بوومەلەرزە، داروخان روبەرووی مەترسی بوونەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە 5.4.2025 نوسیویەتی، لە هاوبەشیی نێوان وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا/ ئاژانسی فیدڕاڵیی ئەڵمانی بۆ هاوکاریی تەکنیکی THW، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان تیمێک چوونەتە پۆڵەندا.

ئە وتیمە لە رۆژانی 1.4.2025 بۆ 4.4.2025 راهێنراون، وەزارەت دەڵێ، تیمەکە ئەندامانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی بوون، لە تاقیکردنەوەیەکی سێ رۆژی بۆ دۆزینەوەی باشترین رێگای نوێ بۆ رزگارکردنی هاوڵاتییان و تیمەکانی وەڵامدانەوە لە کاتی کارەساتەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد لە وڵاتی پۆڵەندا بەشدار بوون.

لە ڕاهێنانەکەدا چەندین تیمی نێودەوڵەتی بەشدار بوون، کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە نوێیەکان و ئامێرە تەکنەلۆجییە پێشکەوتووەکان، راهێنانیان پێکراوە لەسەر بەهێزکردنی بەرگریی شارستانی و تواکان بۆ رزگارکردنی خەڵک لە کاتی رووداو و قەیرانەکان.