داتای تا ئەمڕۆ وەرگیراوە

بارانی ئەمساڵی هەڵەبجە و ناوچەکانی لە پارساڵ کەمترە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سەرجەم ناوچەکانی هەڵەبجە، ئەمساڵ هێندەی ساڵی رابردوو باران نەباریوە، تەوێڵە کە بەرچاوترین ناوچەی هەڵەبجە لە رێژەی دابارین ساڵی رابردوو 965.2 ملیم تا رۆژی 5.4.2025 باریوە لە کاتێکدا ئەمساڵ تا هەمان بەروار 593 ملیم باران باریوە.

پارێزگای هەڵەبجە هەریەک لە ناوچەکانی، ناوەندی قەزای هەڵەبجە، سیروان، بیارە، خورماڵ و تەوێڵە دەکەوێتە سنوورەکەیەوە.

لە ناوەندی هەڵەبجە ئەمساڵ تا رۆژی 5.4.2025، 367.3 ملیم باران باریوە لە دۆخێکدا ساڵی رابردوو تا هەمان بەروار، 648.5 ملیم باران باریبوو، ئەوەذ بەپێی داتای کەشناسی پارێزگاکە کە وێنەیەکی بە 964 گەیشتووە.

کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ لە سەرجەم ناوچەکانی ئەوپارێزگایە گەیشتووە بە دوو هەزار و 221.8 ملیمەتر، لە حاڵێکدا کۆی گشتی پارساڵ سێ هەزار و 700.3 ملیمەت باران باریوە، ئەمساڵ کەمترین ناوچە بارانی لێ باریبێ ناحیەی سیروان بووە.

بارانی ئەمساڵی هەڵەبجە و ناوچەکانی لە پارساڵ کەمترە