سۆران
لە رووداوێکى هاتوچۆدا منداڵێک گیانى لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردەوە، بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ، منداڵێک لە ناو سەنتەرى شارى سۆران گیانى لەدەستدا.
وەک ئەوەى هاتوچۆى سۆران رایگەیاندووە، رووداوەکە لە جۆرى شێلان بووە و پیکاپ تۆیۆتایەکى هایلۆکس لە ناو سەنتەرى سۆران لە منداڵێکى داوە و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانى لەدەستداوە.
هاتوچۆى سۆران هیچ زانیارییەکى دیکەى لەبارەى رووداوەکە باسنەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت داواى لە شۆفێران کردووە، پابەندى یاسا و رێنماییەکانى هاتوچۆ بن.