بەکامێراى جێگرى رێگریان لێدەکرێت

هاتوچۆى عێراق: خێرایى زۆر هۆکارى رووداوەکانى هاتوچۆن

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى عێراق، لەدەست رووداوە زۆرەکانى هاتوچۆ هاوارى لێهەستاوە و دەڵێت، خێرایى زۆر هۆکارى سەرەکى رووداوەکانن، هەربۆیە لە رێگاى دانانى کامێراى جێگیر، دەیانەوێت کۆنتڕۆڵى خێرایى هاتوچۆ بکەن.

عەقید حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى وتووە،” خێرایی زۆر و تێپەڕاندنى هەڵە هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی هاتوچۆن، بەتایبەتی لەسەر رێگاکانی دەرەوەى شار”.

“بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، تەکنەلۆژیای سەردەمی بۆ چاودێریکردنی رێگاوبانەکان بە بەکارهێنانی کامێرا جێگیرکردووە، بە ئامانجی دەستنیشانکردنی خێرایی و تۆمارکردنى سەرپێچییەکان”. حەسدەر شاکر وا دەڵێت.

شاکر داوای لە شۆفێران کردووە پابەندبن بە سنووری خێرایی یاسایی لێخوڕین، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی خۆیان و سەلامەتی کەسانی دیکە.

پۆلیس و هاتوچۆى كه‌ركوك رێكاره‌كان له‌ ناوخۆ و رێگاك...

پۆلیس و هاتوچۆى كه‌ركوك رێكاره‌كان له‌ ناوخۆ و رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ تووندتر ده‌كه‌نه‌وه‌