هەواڵەكان
گەشتیارە عێراقییەكان داوا لە هاوڵاتیانی خۆیان دەكەن سەردانی كوردستان بكەن
+964
ژووری هەواڵ
نه‌ریتێكی سه‌رنجڕاكێش له گوندێكی قه‌زاى كۆیه هه‌یه و ساڵانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به پێ رۆیشتنیانه له شاره‌وه بۆ گوند، ماوه‌ى 20 ساڵه خه‌ڵكى گوندى بۆگد به كچ و كوڕ و به ته‌مه‌ن و منداڵه‌وه ئه‌م نه‌ریته جێبه‌جێده‌كه‌ن له‌م پێناوه‌شدا 35 كیلۆمه‌تر رێگا به پێ ده‌بڕن و ماندوونابن، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌ریت و كه‌لتووره‌یان به زیندوویی بهێڵنه‌وه.
بوو به 20 ساڵ خه‌ڵكى بۆگد 35 كیلۆمه‌تر به‌پێ ده‌بڕن و ماندوونابن
گروپێكی گه‌شتیارى عێراقى له به‌غداوه هاتوونه‌ته ناو سروشتى چۆمان، له‌وێ داوا له هاوڵاتیان له پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌نیازن گه‌شت بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه بكه‌ن، نه‌چن پاره له‌ملا و ئه‌ولا خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵكو پێشنیاریان بۆ ده‌كه‌ن له جیاتى ئه‌م وڵاتانه سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
"له جیاتى گه‌شتكردن بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه وه‌رنه هه‌رێمی كوردستان"
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خەڵکی گوندی شێرە لەسنوورى قه‌زاى پێنجوێن په‌یامێكیان بۆ هاوڵاتیان بڵاوكرده‌وه كه نه‌كه‌ن تخونى سنوورى گونده‌كه‌یان بكه‌ون بۆ كردنى گیاى به‌هاره چونكه وتیان سروشتى گونده‌كه‌یان تێكده‌ده‌ن، كه‌چى ئه‌مڕۆكه پۆلیسی دارستان و ژینگه بڵاویكرده‌وه كه له‌و گونده‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر 18 كوره‌ى دروستكردنى خه‌لوزدا گرتووه.
لە گوندێکی پێنجوێن 18 کورەی خەڵوز تێکدرا
هه‌رچه‌نده ئه‌و خۆڵبارینه‌ى كه چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌ك پارێزگاى له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرته‌وه و كاریگه‌رى جۆراوجۆرى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركوكى هێناوه جیاوازتره له‌هه‌موو شاره‌كانى دیكه چونكه له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 119 کەسی رەوانەی نه‌خۆشخانه و بەشەکانی فریاکەوتن کردووە.