زیندووهێشتنه‌وه‌ى نه‌ریتى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گونده‌كه‌یان

بوو به‌ 20 ساڵ خه‌ڵكى بۆگد 35 كیلۆمه‌تر به‌پێ ده‌بڕن و ماندوونابن

964+

عەزیز عەبدوڵا – کۆیە

ماوه‌ى 20 ساڵه‌ خه‌ڵكى گوندى بۆگدى سنوورى قه‌ازى كۆیه‌ نه‌ریتى به‌ پێ رۆیشتن بۆ گونده‌كه‌یان به‌زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 35 كیلۆمه‌تر رێگا به‌پێ ده‌بڕن و ماندوونابن.
ئەمڕۆ 3.4.2025 هاوڵاتیانی ئه‌م گوندی كه‌ نزیكه‌ى 200 كه‌س ده‌بوون گه‌ڕانه‌وه‌ گونده‌كه‌یان.
شێرکۆ فاتیح، رێكخه‌رى پیاده‌ره‌وییه‌كه‌ بە 964ـی وت، ماوه‌ى 20 ساڵه‌ ئەم چالاکییە بەردەوامی پێدەدەن، له‌ باو باپیران بۆیان ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌وان بە کۆڵەپشتەکانیان پێداویستی و خواردنیان لە کۆیەوە گواستۆتەوە بۆ گوند و ئه‌وانیش ئه‌و نه‌ریته‌یان به‌ زیندویی هێشتووه‌ته‌وه‌.
وتیشی “ئەوانەی لەم چالاکییەدا بەشدارن تەمەنیان له‌نێوان 10 ساڵ تاوه‌كو 85 ساڵانە، هەر کەسێکیش کۆڵەپشتی خۆی پێیه‌ و پێداویستى و خواردنى له‌گه‌ڵ خۆى هێناوه‌”.
گوندی بۆگد سەر بەناحیەی ئاشتیەو بە دووری 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی قەزای کۆیە، لە ئێستاشدا 35 ماڵ لەم گوندە نیشتەجێن.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن