سەرنشینەکانی بریندارن

ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی تەقتەق کەوتە ناو حەوزێکی ماسییەوە

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

نیوەڕۆی ئەمڕۆی چوارشەممە 2.4.2025، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی تەقتەق-ئاشتی، نزیک گوندی مەلا زیادی سەر بە قەزای تەقتەق، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە ناو حەوزێکی ماسییەوە و سەرنشینەکانی سەلامەتن.

ئاسۆ مستەفا، قایمقامی قەزای تەقتەق، بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەلەنترا کە پێدەچێت بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدابێت، وەرگەڕا و کەوتە ناو یەکێک لە حەوزەکانی ماسییەوە لە نزیک گوندی مەلا زیادی تەقتەق، سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتن و بە سووکی بریندارن.

وتیشی، “زۆربەی ئەو حەوزە ماسییانەی لەو رێگەیە هەن تەنها بەربەستی ساتریان لەبەردەمدا هەیە کە بە خۆڵ دروستکراون، ئەم ئۆتۆمبێلەش وا دیارە کە بەربەستە ساترەکەی تێپەڕاندبێت”.

زۆرترین ئەو حەوزە ماسییانەی لە تەقتەق بوونیان هەیە کەوتوونەتە سەر رێگەی سەرەکی قەزای تەقتەق بۆ ناحیەی ئاشتی.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ژمارەی بریندارەکانی رووداوە هاتوچۆکەی سماقوڵی بۆ 12 کە...

ژمارەی بریندارەکانی رووداوە هاتوچۆکەی سماقوڵی بۆ 12 کەس بەرزبووەوە