بەشداری کەم دەبێ

لە واشنتۆن ئاهەنگێک بۆ جەژنی نەورۆز هەڵوەشایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا ئامادەکاری هەیە رۆژی 6.4.2025، بۆ یاد و جەژنی نەورۆز ئاهەنگی کوردانی دیاسپۆرا، کۆمەڵە و رێکخراوەکان بەرێوەببرێ، بەڵام ئاهەنگەکەی واشنتۆنی پایتەخت هەڵوەشایەوە.

لە واشنتن دی سی، ناشفێل و چەند ویلایەتێکی دیکەی ئەمریکا ئامادەکارییەکان دەستیان پێکردبوو.

بە گوێرەی سۆراغی 964 و قسەکردن لەگەڵ ئامادەکارانی ئاهەنگەکان، لە سەرجەم ئەو ویلایەتانەی کە ئامادەکاری بۆ بۆنەی نەورۆز کراوە و کوردانی پارچە جیاوازەکانی تێدا نیشتەجێن، لە کاتی خۆیدا ئاهەنگەکان بەڕێوەدەبرێ، بەڵام ئاهەنگەکەی واشنتۆنی پایتەخت هەڵوەشاوەتەوە.

ئاهەنگەکە، کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکانی دیاسپۆرا و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی بەشداربووە لەگەڵیان و رێکیان خستوە، بەهۆکاری بوونی پرسەی ماتەمینی، وە دواکەوتنی ئاهەنگەکە بەهۆی دەستخستنی ئامادەکارییەکان، ژمارەیەک لەو کەسانەی میوانداری کراون بەشداربوونیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوانەش هۆکار بوون بۆ بەشداربوونێکی کەم.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لە هەژماری خۆی رۆژی 2.4.2025، نووسیویەتی، بەهۆی بارودۆخی پێشبینی نەکراو، بەداخەوە بەپێویستی دەزانین هەموولایەک ئاگادار بکەینەوە کە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ هەڵوەشاوەتەوە.

لە ئەمریکا لە چەند شار و ویلایەتێکی جیاواز یادی نەورۆز دەکرێتەوە و جگە لە کورد، فارس، ئەفغانی و ئازەربایجانی یادی ئەو جەژنە دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەی ئاهەنگەکەی واشنتۆن هەڵوەشاوەتەوە، بڕیارە گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە ناشڤێل بەڕێوەببرێ.

لە واشنتۆن ئاهەنگێک بۆ جەژنی نەورۆز هەڵوەشایەوە