چۆن دۆزرایەوە؟

“رۆژ”ی قوشتەپە شەوی رابردوو دۆزرایەوە

+964

دەشتی عارف -هەولێر

کچێکی تەمەن 12 ساڵان بە ناوی رۆژ لە قەزای قوشتەپە، كە لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە ون ببوو، دوای گەڕانی چڕی ئاسایش و پۆلیس، دوێنێ کاتژمێر 12ـی شەو لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر دۆزرایەوە.

سەردار قادر، مامی رۆژ، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “دوای ئەوەی 31ـی مانگ کاتژمێری شەشی بەیانی رۆژ ون بوو، ئاسایشمان ئاگادار کردووە لە ونبوونی کچەکمان، دواتر تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس لە رێگای شەش تیمەوە توانیان دوێنی شەو دەوروبەری کاتژمێر 12ـی شەو کچەکەمان لە مزگەوتی جەلیل خەیات بدۆزنەوە”.

سەردار وتیشی، “كچەكە نەخۆشە و گەشەی مێشکی کەمە، بۆیەش زۆر ترسابوو، لەترسان دەموچاوی خۆی بریندار کردبوو، هەروەها بە شووشەش قژی خۆی بڕیبوو،  دادوەریش  بڕیاری داوە چەند پشکنینێکی بۆ بکەین تا بە تەواوی دڵنیابین کە سەلامەتە”.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی 964 لە كەسوكارەی ئەو كچە وەریگرتووە، کامێرای چاودێری رۆڵێكی گەورەی لە دۆزینەوەی كچەكە بینیوە، بە جۆرێك لە رێگای سەیرکردنی 153 کامێراوە هەر لە قوشتەپەوە تاو هەولێر، توانراوە “رۆژ” بدۆزرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی، گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە