بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە

ئاگری بەڕادەکانی عەلوەی هەولێر کۆنترۆڵ کرا

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

دەورووبەری کاتژمێر چواری عەسر، لە عەلوەی سەوزە و میوە لە هەولێر، بەهۆی شۆرتی کارەباوە بەشێک لە دوکان و ساردکەرەوەیەک سوتان.

هێرش سەباح، کە لەکاتی ئاگرەکە لە شوێنەکە بووە، باسی ساتی رووداوەکەی بۆ 964 و وتی، “لە شۆرتی کارەباوە ئاگرەکە دروست بووە و بەهۆیەوە ئاگر لە وایەرەکانەوە کەوتە سەر چەند سندوقێک و لەوێوە ئاگرەکە تەشەنەی سەند و گەیشتە ئەو ساردکەرەوەیە کە میوەکانی تێدابوو، بەڵام بەرگری شارستانی زوو گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و نەیانهێشت ئاگرەکە بگاتە ناوەوەی ساردکەرەوەکە و بەماوەیەکی کەم توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

عەلوەی کۆنی هەولێر دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر ـ خەبات، بە سەدان کاسبکار لەوێ کاردەکەن و بژێوی ژیانیان دەستدەخەن و رۆژانە تەڕە و میوە و سەوزەی تێدا دەفرۆشێرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بیجۆیەکی ئێرانی لە رەواندز ئاگری گرت 

بیجۆیەکی ئێرانی لە رەواندز ئاگری گرت