زیانی مادی هەبووە

بیجۆیەکی ئێرانی لە رەواندز ئاگری گرت 

964+

توانا نەقی

ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بیجۆی ئێرانی لە رواندز ئاگری گرت و جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە،  بەهوی شۆرتی کارەبای ناو بزوێنەر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیجۆی ئێرانی ئاگری گرت لە قەزای رواندز.

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە تەکسی بووە و دوای ئاگادار کردنەوەی تیمەکانیان ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و کۆنترۆڵیان کردووە.

بە پێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، هۆکاری رووداوەکە شۆرتی کارەبایی بووە، جیا لە زیانی مادی هیچ زیانی گیانی نەبووە.

لە سۆران ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

لە سۆران ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت