گرافیک؛ 964+
شه‌ش ملیۆن تۆ‌ن گه‌نمی زیاده‌ی هه‌یه
ئه‌مساڵ عێراق 13 به‌روبوومى جیاواز هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاشكراى ده‌كات كه له‌مساڵدا 13 جۆر به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى جیاواز هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه ده‌كات و ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ش كه ئه‌سماڵ له پێویستییه‌كانى خۆى زیاد بووه بریتییه له زیاتر له شه‌ش ملیۆن تۆ‌ن.
محه‌مه‌د خزاعی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به ئاژانسی هه‌واڵى عێراق (واع)ـى راگه‌یاندووه، به‌هۆى ئه‌و پاڵپشتییه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه له رووی جۆراوجۆره‌وه پێشكه‌شى كردووه، وایكردووه زیاتر له 13 به‌روبومی كشتوكاڵی هه‌نارده‌ی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، بكات له‌وانه‌ش سه‌وزه و میوه و خورما.
وتیشی “پاڵپشتییه‌كانمان بریتی بووه له لایه‌نی راوێژكاری و په‌روه‌رده‌یی، جگه له پاڵپشتیی تۆ‌و و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نوێی هه‌نارده‌كردن بۆ جوتیاران”.
ئاشكراشی ده‌كات كه بۆ یه‌كه‌مجاره له عێراقدا زێده‌ڕۆیی له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمدا به‌دیهاتوه، كه ئه‌ویش به‌رهه‌مه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته 6.4 ملیۆن تۆ‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت داویانه.