ئامارەکە روولەزیادبوونە

یەک ملیۆن و 159 هەزار گەشتیار لە حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە

964+

شۆڕش قادری

هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان روولەزیادبوونە و لە ماوەی یەکساڵدا یەک ملیۆن و 159 هەزار گەشتیار تەنیا لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری محەمەد رەزایی بەڕێوەبەری تێرمیناڵی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە 21.3.2024 تا 21.3.2025 یەک ملیۆن و 159 هەزار گەشتیار لە مەرزەکەوە هاتوچۆیان کردووە و ئامارەکە بەراورد بە ساڵی پێشووتر لەو کاتەدا 35٪ زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو کاتەدا 130 هەزار بارهەڵگر کە هەڵگری کاڵا و کەرەستەی جۆراوجۆر بوون، لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە.

بەقسەی محەمەد رەزایی، تەنیا لە رۆژانی پشووی نەورۆزیشدا، 50 هەزار گەشتیار لەرێی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوون و چوون.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە 25 کیلۆمەتری قەزای چۆمان و 11 کیلۆمەتری شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە دەروازە بازرگانییە سەرەکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەقەڵەم دەدرێت.

ئەمساڵ یەک ملیۆن و 400 هەزار تۆن کاڵا لە حاجی ئۆمەرانەوە ...

ئەمساڵ یەک ملیۆن و 400 هەزار تۆن کاڵا لە حاجی ئۆمەرانەوە هاوردە کراوە

بەفر رێگای مەرزی حاجی ئۆمەرانی لە دیوی رۆژهەڵاتەوە داخ...

بەفر رێگای مەرزی حاجی ئۆمەرانی لە دیوی رۆژهەڵاتەوە داخست