"بەتوندی وەڵامیان دەدەینەوە"

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

964+

محەمەد فاتیح

ئێران هەڕەشەی ئەوە دەكات بنکەی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا بكاته ئامانج، ئەگەر هێرشی سەربازی بکرێتە سەری، لەلایەن ئەمریکاوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لەزاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاویکردووەتەوە، تاران ئەو بنکە هاوبەشەی بەریتانیا و ئەمریکا کە دەکەوێتە زەریای هیندی، دەکاتە ئامانج، لە بەرامبەر هەر هێرشێکی  ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ جیاوازیەك له کردنه ئامانجی هێزەكانی بەریتانیا و ئەمریكادا ناكەن و لەهەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەکە هێرش بکرێتەسەر ئێران، بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە و دەکرێنە ئامانج.

لە چەند رۆژی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە “رێوشوێنی خراپ” لە دژی تاران دەگرێتەبەر ئەگەر رێکەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی واژۆ نەکات.

هاوکات، سوپای ئەمریکا فڕۆکە بۆمب هاوێژەكانی لە جۆری B-2 كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمییان هەیە بۆ دیێگۆ گارسیا گواستەوە، ئەمەش گریمانەیەکی زۆری لێکەوتەوە کە دەتوانرێت بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بەکاربهێنرێت.

ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج و ئەمر...

ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج و ئەمریکاش بێ ئاگایە

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەو...

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە