56 ئۆتۆمبێلى گۆڵف سووتاون

زیانەکانى ئاگرەکەى پارکى سامى عەبدولرەحمان ئاشکرابوو

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

زیانەکانى ئاگرەکەى پارکى سامى عەبدولرەحمان ئاشکرابوو، 56 ئۆتۆمبێلى گۆڵف سووتاون.

رێبوار ئەحمەد خاوەنى پڕۆژەى ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکان زبە 964ـى وت،”بەهۆى ئاگرەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى کۆگاى ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکان، 56 ئۆتۆمبێل سووتاون، جگە لەوە کۆگاکە و کابینەیەکى دەرەوەى کۆگاکەش سووتاوە”.

بەوتەى رێبوار ئەحمەد، زیانەکان زۆر گەورەن، چونکە نرخى یەک ئۆتۆمبێلى گۆڵف سەروو دەفتەرێک دۆلارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکانى پارکى سامى عەبدولڕەحمان سووتان

ئۆتۆمبێلە گۆڵفەکانى پارکى سامى عەبدولڕەحمان سووتان