"توڕەبوون مشتەریت لێ دوور دەخاتەوە"
فانۆس کاسبکارانی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەسەردەکاتەوە
964+
پەری ساڵح
بەزم و رەزمی شەوانی رەمەزان بەرەو کۆتاییە و خەڵاتەکانی فانۆسی 964 تەواو دەبێت، چاوان ئەمشەو کاسبکارانی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەسەردەکاتەوە و پێکەوە دەمەتەقێیەکی خۆش دەکەن.
بەشداربوویەکی فانۆس هەر زوو لەگەڵ پرسیارەکەی چاوان کە دەڵێ زۆرترین سکۆرت لەگەڵ کێ هەیە، راستەوخۆ دەڵێ ژنم هەیە، بۆ ئەوەی گومانی لێنەکەن و بلۆکیشی ناکات و دەڵێت، بەم رەمەزانە بە دەرکردنم مەیە.
بەشداربوویەک کە سەرقاڵی دروستکردن و دیزاینکردنی وێنەی سەر تەختەیە، گفتوگۆیەکی خۆش لەگەڵ چاوان دەکات و باس لەوە دەکات رەمەزان هەرگیز توڕە نابێت، دەنا مشتەری لێی دووردەکەوێتەوە و نێوانیشی لەگەڵ رۆژوو زۆر باشە.