ناڕازین لێیان

ئەپیکۆر: نەوتی عێراق هەوڵ بۆ جێگرەوەی گرێبەستە بەرکارەکانمان دەدات

964+
ئەحمەد مستەفا

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکۆر” ناڕازییە لە رێکارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و دەڵێت، “ئەمڕۆ بۆمان رونبویەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بکات، کە تێیدا رێز لە گرێبەستەکانی ئێمە بگیرێت”.

باسی لەوەشکردووە، “ئەو وەزارەتە هەوڵدەدات پرۆسە و رێگەیەک بگرێتەبەر کە بە شێوەیەکی تاکلایەنە جێگرەوەیەک بۆ چوارچێوە یاساییەکە و گرێبەستە بەرکارەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابنێت”.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دەڵێت، ئامانجی کۆبوونەوەکان گەیشتن بوو بە بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە هاوتەریب و گونجاوبێت لەگەڵ رێککەوتنە یاساییەکان و بودجەی عێراق.

کۆمپانیا ئەندامەکانی کۆمەڵەی ئەپیکور ئەو هەنگاوانەی عێراقیان بە “قبوڵنەکراو” ناوبردووە و دەڵێن، “تاوەکو پابەندبوونێک لە حکومەتی عێراقەوە نەبێت، ئامادەنین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەین.

ئەپیکۆر: دوو دڵین لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

ئەپیکۆر: دوو دڵین لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت