بەمزووانە دەخرێتە کار

بەستنی پێشکەوتووترین ئامێری مەمۆگرافی لە هەڵەبجە کۆتایی هات

ژووری هەواڵ

ئامێرێکی مەمۆگرافی لە سەنتەری نەخۆشیەکانی مەمک لە هەڵەبجە خرایە کار، تەندروستی شارەکەش دەڵێت، “پێشکەوتووترین ئامێرە”.

ئامێری مەمۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک و دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی نەخۆشی مەمک لەو ئافرەتانەی کە کێشەی مەمکیان هەیە، بەکاردێت.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئامێرەکە دروستکراوی وڵاتی ئەمریکایە و “خوا یار بێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ خزمەتی هەڵەبجە دەكەوێتە كار و بە فەرمی سەنتەرەکە دەکرێتەوە”.

ئامێرەکە بە 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی سلێمانی کڕدراوە، رۆژی 25.3.2025 گەیشتە شاری هەڵەبجە و دوێنێ بەستنی ئامێرەکە تەواو بووە.