بڕیاری گومرگە

بۆ هاوردە؛ سەوزە و میوە تا هەزار دینار و ئاژەڵ 15 هەزار باج دەخرێتەسەری

964+
محەمەد فاتیح

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ، لیستی باجى تایبەت بە بەرهەمی سەوزە و میوە و بەرووبومی ئاژەڵی هاوردە بۆ ساڵی 2025 راگەیاند، کە لە گومرگی هەرێمی کوردستانەوە گشتاندنیان بۆ کراوە.

لە گشتاندنەكەدا، شاخەوان ئەبوبەكر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگادار كردووەتەوە لە لیستی ئەو باجانە و داوای جێبەجێکردنی دەکات.

بەپێی نوسراوەكە، سەوزە لە نێوان 500 بۆ 750 دینار، میوە لە نێوان 500 بۆ 1000 دینار و بەرووبومی ئاژەڵی لە نێوان 500 بۆ 15000 دينار باج خراوەتە سەریان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ بە دیاریكردنی بەهای باج بە ژمارە “4079” لە 23.3.2025 نوسراوەکەی ئاڕاستە کردوون، کە تایبەتە بە رۆژمێری كشتوكاڵی ساڵی 2025 سەبارەت بە لیستی باج تایبەت بە بەرهەمی سەوزە و میوە و بەروبوومی ئاژەڵی هاوردە و داوای جێبەجێكردنی ناوەڕۆكەكەی کردووە.

لەگەڵ دیاریکردنی رێژەی باج، وادەی هاوردە دیاری کراوە، گومرگ رونی کردووەتەوە، هاوردەكردن بەپێی رێگەپێدانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەبێت.

دەقی نوسراوەکە؛