شۆفڵیان بۆ برد

سەیدسادق؛ ئەو گەوڕ و خانانە تێکدران کە گۆشتی تێدا دەفرۆشرا

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرجەم شوێنە نایاساییەکانی سەربڕین و فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵان لە سەیدسادق بە شۆفڵ تێکدران، ئەوەش لەلایەن تیمێکی قایمقامیەتی قەزاکەوە کە چوبوون بۆ ناوچەکە.

قایمقامیەت دەڵێ، لە پێناو پاراسـتنی تـەنـدروستی هاوڵاتیانی قەزاکەمان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، قایمقام لیژنە هاوبەشـەکانی راسپـارد بە تێکدان و لابردنی سەرجەم ئەو شوێنانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی و ناتەندروست کراونەتەوە.

لەو شوێنانە، گۆشت دەفرۆشران و ئاژەڵیش راگیرابوون.

کە بەبێ پشکنینی پزیشکی ڤێتێرنەری هەستابوون بەسەر بڕینی ئاژەڵ و فرۆشتـنی گۆشـتی ئاژەڵ لەنـاو ئەو خانـانەی کە وەک “گـەوڕ” ئاژەڵی تێدا بەخێو دەکەن.

ئەو ناوچەیە دەکەوێتە، ناوچەی پیشەسـازی دووی لە سنووری قەزای سەیدسادق.