تیمی تەندروستی و ئەمنی ئیشکگرن

کەلار لەسەر چوار ئاست پلانی جەژنی دانا

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئەمنی کەلار، لەسەر چوار ئاست ئامادەکارییەکانی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان راگەیاند، پۆلیس، ئاسایش و کارمەندانی هاتوچۆ رێکخستن و پاراستنی شەقام لە ئەستۆ دەگرن، پۆلیس دارستان و ژینگە دەخرێنە ئەرکەوە.

هەروەها بڕیار دراوە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری شەهید هەژار لە قەزاکە، لە رۆژانی جەژندا بەردەوام لە ئەرکدابن، ئێشکگریان دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.3.2025، لە دیوانی قایمقامیەتی کەلار، کۆبوونەوە کراوە، کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکاری بوو بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی کەلار ستایشی تیمەکانی کردووە، لە جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی مانگی رەمەزان، رێکخستنی هاتوچۆ و رێگریکردن لە ساغکردنەوەی خۆراکی بەسەرچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا پلانی ئەمنی و تەندروستی بۆ رۆژانی جەژن دانراوە، بە گوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەتی کەلار بێت، پلانەکە بەم جۆرەیە؛

  • هێزە ئەمینیەکان (پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ) لە رۆژانی جەژنی رەمەزان لە ئامادەباشی دەبن، بە مەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و رێکخستنی هاتوچۆ.
  • بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار و بنکەی بەرگری شارستانی کەلار، هەماهەنگ دەبن بە مەبەستی پاراستنی ژینگە شاری کەلار.
  • پۆلیسی چالاکییە مەدەنیەکان ئەرکی پاراستنی قەڵای شێروانە و پارکەکان لە ئەستۆ دەگرن.
  • نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری شەهید هەژار، لە رۆژانی جەژن دا بەردەوام لە ئەرکدا دەبن، ئێشکگریان دەبێت.

دیمەنی کۆبوونەوەی قایمقامیەت و فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان؛

کەلار لەسەر چوار ئاست پلانی جەژنی دانا