دیمەنێکی تراکتۆرەکە... وێنە؛ شارەوانی سلێمانی.
له پاركی هه‌وارى شاره
چوارده‌ورى تراكتۆره له‌كاركه‌وتووه‌كه‌ى شاره‌وانى سلێمانى کرایه گوڵ و گوڵزار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تراكتۆرێكی له‌كاركه‌تووى شاره‌وانى سلێمانى برایه ناو پاركی هه‌وارى شار و بۆ تاهەتا له شوێنێك داندرا وه‌كو سیمبولێك كه خزمه‌تێكی زۆرى پێكراوه، ئێستاش چوارده‌ورى ئه‌م تراكتۆره هه‌مووى کراوه‌ته سه‌وزایی و گوڵ و گوڵزار.
دوێنێ سێشه‌ممه، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، پارکی هەواری شارى به‌سه‌ركرده‌وه و سه‌رێكیشی له تراكتۆره‌كه‌ى دا و سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی کارمەندان و کرێکاران کرد کە دڵسۆزانە بەردەوامن لە ئەرکەکانیان و هەستان بە تەواوکردن و سەوزکردنی ئامێرێکی لە کارکەوتوو بە گوڵ و سه‌وزایی.
ئه‌و شوێنه‌ى تراكتۆره‌كه‌ى لێ داندراوه، زۆنى شه‌شى پێده‌ڵێن له پاركی هاوارى شار و زیاتر لە 25 جۆری گوڵی جۆراوجۆر و هەمیشە سەوز و وەرزی تێدا چێندراوە.
شاره‌وانى ده‌ڵێت، ئه‌و كاره‌ى كردوویانه بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئەو گەشتیارانەیه كه سەردانی پارکی هەواری شار دەکەن.