دیمەنێکی قەزای شەنگال. فۆتۆ: 964
لێ خۆشبوونیان بۆ کرا
کوردانی ئێزدی لە بڕیارێکی حکومەتی عێراق سوود دەبینن
محەمەد فاتیح
ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە کوژاندنەوەی 100%ـی ئەو بڕە پارەیەی كە لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووەكانی کوردانی ئێزیديی لە شەنگال و بەعاج خەرجكراون.
لێ خۆشبوونەكه ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە كه پارچەی زەوى نیشتەجێبوونی پێکڕدراون و خانووی لەسەر دروستکراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، دەبێت ئاماژە بەوە بكرێت كە هەڵسوكەوت بە خانووبەرەكانەوە نەكرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بەرواری خاوەندارێتیەوە.
ئەوەش هاوشێوەی بڕیاری ژمارە 372ی ئەنجومەنی وەزیرانى ساڵی 2019 سەبارەت بە قەزای ئەلقوش لە پارێزگای نەینەوا، هەروەک داوای کردووە ئەو دۆسێیە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواو بكرێت.