بە بەکارهێنانی "TNT"

تورکیا زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە سنوری قەزای ئامێدی تەقاندەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

رێکخراوێک داتای ئەوەی کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:10 خولەکی دوانیوەڕۆ، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی TNT، زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی تەقاندووەتەوە.

ئەو ئەشکەوتانە لە دامێن شاخەکانی گوندی سگێرێ لە سنووری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک، کە بەهۆیەوە ئەشکەوتەکان خاپوور بوون.

رێکخراوەکە CPTی ئەمریکییە و کامەران عوسمان بەرپرسی دێسکی مافی مرۆڤە ئەو رێکخراوەیە بە 964ی وت، لە کۆتایی ساڵی 2020ەوە سوپای تورکیا، بارەگایەکی سەربازی لە گوندی سگێرێدا دروستکردووە.

ئەو بەرپرسە وتی، بەهۆیەوە تەواوی دانیشتووانی گوندەکە، گوندەکەیان بەجێهێشتووە و لە ئێستادا لە گوندەکانی دەوروبەر و قەزای ئامێدی و پارێزگای دهۆکدا نیشتەجێن، تەقاندنەوەی ئەشکەوتەکان وەک بەشێک لە پاراستنی ئەمنی و نەبوونی پێگەی گەریلاکانی پەکەکە کراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ئەوە دووەمجارە کە سوپای تورکیا ئەشکەوتەکانی سنوری قەزای ئامێدی بەئامانج دەگرێت و دەتەقێنێتەوە، ئەوەش بە گوێرەی داتای رێکخراوەکە.

گوندێكی دهۆک گه‌شت و سه‌یرانى له‌ هاوڵاتیانى ده‌ره‌...

گوندێكی دهۆک گه‌شت و سه‌یرانى له‌ هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى خۆ‌ى قه‌ده‌غه‌ كرد