ئەوانەی تەقەیان لە ژنە پزیشكێكی ددان كرد دەستگیر كران
كەركوک
ئەوانەی تەقەیان لە ژنە پزیشكێكی ددان كرد دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، دەستگیرکردنی ئەو كەسانەی راگەیاند، كە تەقەیان لە ژنە پزیشكێكی ددان كردبوو لە شەقامی پارێزگا.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.3.2025 فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، “دوای ئەوەی پزیشکێكی ددان لە كاتی هاتنەدەرەوەی لە عەیادەكەی لە شەقامی پارێزگا لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقەی لێكرا، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك تیمێك راسپێردرا بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارانی ئەو كارە، لە ماوەی شەش كاتژمێردا تۆمەتبارەكان دۆزراوە و دەستگیر كران”.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش كردووە، سێ كەس بە ماتۆڕسكیلێكەوە بە دەستگیر كران و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كران و بەپێی مادەی 405/31ی یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.