"خزمه‌تمان بۆ وڵات کردووە نەک بۆ سه‌دام"
خانەنشینکراوەکانی خانەقین داوای هەژمارکردنی خزمەتی سەربازی دەکەن
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
له خانه‌قین، ژمارەیەک لە خانەنشینانكراونی پەروەردە و چەند وەزارەتێکی دیكه‌ی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا داوایان كرد خزكوتى سه‌ربازیان بۆ هه‌ژمار بكرێت.
مامۆستا کازم پیروەلی یەکێک لە خانەنشینكراوه‌كانه به 964ـی وت، لە کوردستان و عێراق خزمەتی سەربازی دەخرێتە سەر خزمەتی گشتى و هەر ساڵێک بە دوو ساڵ بۆیان هه‌ژماركراوه، کەچی لە ناوچە دابڕاوەکان ئه‌وه له‌به‌رچاونه‌گیراوه.
وتیشی “ئەو هەموو خزمەتە زۆرەملێیەمان بە با چوو كه بۆ سه‌ربازى كردمان و ئێستناش کەس حسابمان بۆ ناكات”.
ئەحمەد هەواس ئەرکەوازی خانەنشینێکی ترە بە 964ـی وت، لە دایکبووانی 1965 ئەمساڵ خانەنشین بوون گەورەترین زوڵمیان لێکراوە، جگە لەوەی ساڵانێکە جەفای لێبڕینی موچە و پاشەکەوت دەبینن ئێستا نیوی خزمەتەکەشیان لەدەستچوو.
وتیشی “خزمه‌تى سه‌ربازیمان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به سه‌دام حوسێنه‌وه نییه چونكه خزمه‌تى وڵات كراوه نه‌ك خزمه‌تى لایه‌نێك یاخود تاكه كه‌سێك بێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینانی پێنجوێن شەممە بڕۆن موچە وەربگرن؛ بانک کراوەیە
هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى مەدەنى وەکخۆى جێبەجێ دەکرێت
