480 پەرستار دەستیان هەڵگرتووە

مانگرتن کارەکانى نەخۆشخانەى خانەقینى پەکخستووە

964+

راژان باجەلان- خانەقین

بەهۆى کەمى موچەکانیانەوە، سەندیکای پەرستارانی عێراق مانگرتنێکی سەرتاسەرییان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق راگەیاندووە، نەخۆشخانەى خانەقینیش بەهۆیەوە کارەکانى راگرتووە.

بورهان حەسەن رەزا بەرپرسی کاروباری پەرستاران لە نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت،”زیاتر لە 480 پەرستار ئەمڕۆ دەستیان لە کار هەڵگرتووە و مانگرتنیان راگەیاندووە کە بەو هۆیەش 16بەش لە نەخۆشخانەی خانەقین پەکیان کەوتووە و هیچ بڕیارێکیش نییە جارێ بۆ گەڕانەوە بۆ سەرکار بەم نزیکانە”.

دکتۆر. شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـى وت،” نەخۆشخانە ئەمڕۆ بەتەواوی پەکی کەوتووە و دەبێت وەزارەتی تەندروستی بە زووترین کات داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، چونکە دۆخەکە بەرگەی دەستهەڵگرتنی ئەم ژمارە گەورەیەی کارمەندان ناکات”.

داواکاریی کارمەندان بریتیین لە، زیادکردنی رێژەی مەترسی پیشەیى لە 80%ـەوە بۆ 100%، دەستپێکردنەوە بە پلەبەرزکردنەوە و زیادکردنى رێژەى موچەکانیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دواکەوتنى موچە بایکۆتى دەستپێکردەوە

دواکەوتنى موچە بایکۆتى دەستپێکردەوە