وێنه‌یه‌كی ئه‌حلام ئه‌للامی له فه‌یسبووكه‌كه‌ى وه‌رگیراوه.
دوێنێ هه‌ڵبژاردن كرا
پارێزه‌رێكى ژن بۆ جارى سێیه‌م ده‌بێته‌وه نه‌قیبی پارێزه‌رانى عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ جارى سێیه‌م پارێزه‌رێكی ژن ده‌بێته‌وه به نه‌قیبى پارێزه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى لقی هه‌ولێری پارێزه‌رانیش پیرۆزبایی لێده‌كات.
پارێزه‌ر، ئه‌حلام عه‌باس ره‌شید ئه‌للامی كه پێشتر دوو خولى وه‌كو نه‌قیبی پارێزه‌ران له عێراق به‌ڕێكردووه دوێنێ دووشه‌ممه جارێكی دیكه كرایه‌وه نه‌قیبى پارێزه‌ران.
ئایاد كاكه‌یی، سه‌رۆكى لقی هه‌ولێری سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى هه‌ولێر له فه‌یسبووكه‌كه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى ئه‌حلام ئه‌ىللامی كردووه و ده‌شڵێت هه‌شت هه‌زار و 705 ده‌نگ بوه‌وه به نه‌قیبى پارێزه‌رانى عێراق.
پێشتر ئه‌حلام ئه‌للامی له نێوان ساڵانى 2017 تاوه‌كو 2019 نه‌قیبی پارێزه‌ران بووه و له ساڵى 2022 ش تاوه‌كو دوێنێ بۆ دووه‌مجار كرابووه‌وه نه‌قیب.
ساڵى 1970 له پارێزگاى میسانى باشوورى عێراق له‌دایكبووه و یه‌كه‌مجار له ساڵى 2006 بووه‌ته ئه‌ندامى نه‌قابه و له ساڵانى 2010 و 2013 دووجار وه‌كو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نه‌قابه هه‌ڵبژێردراوه وكراوه‌ته جێگرى نه‌قیب، له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1998 یش كارى پارێزه‌رایه‌تى ده‌كات.