964+
محەمەد فاتیح
لە قەزای چەمچەماڵ، کۆبوونەوەی ئامادەکاری پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید بەڕێوەچو، داواش له هونەرمەندانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان كرا بەشداری لە ڤیستیڤاڵەكەدا بكەن.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاوی كردەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامەکانی فێستیڤاڵەکە و چۆنێتی بەڕێوەچون و ئامادەکارییە ئیداری و ئەمنی و دارایی و هونەرییەکانی فێستیڤاڵەکە، كۆبونەوەیەك ئەنجامدراوە.
یەكێك لە رێكخەرانی فێستیڤاڵەكە بە 964ی وت، لە 15.4.2025 پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید دەستپێدەكات و بۆ ماوەی سێ رۆژیش بەردەوام دەبێت.
بۆ ئەم ساڵ ناوی فێستیڤاڵی لێ نراوە، چوار خولى پێشووتری بە ناوی دیدارەوە بەڕێوەچووە، هەموو وڵاتانی جیهانیش دەتوانن بەفیلم بەشداری لەو فێستیڤاڵەدا بكەن و پێشوازیان لێدەكرێت، بەو مەرجەی فیلمەكان تایبەت بن بە جینۆساید.
لیژنەی بینین و هەڵسەنگاندنی پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید لەچەمچەماڵ داواى له هونەرمەندان و دەرهێنەرانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان كردووە، ئەگەر فیلمی تایبەتيان هەیە بە جینۆساید دەتوانن لە رێگای ئیمیڵەوە بینێرن بۆ لیژنەكە، بەم مەرجانە:
“پێشنیار و مەرجی لیژنەی بینین وهەڵسەنگاندنی پێنجەمین فیستیڤاڵی فیلمی جینۆساید لەچەمچەماڵ”
1-پێوستە فیلمەکان بەرهەمی ساڵی 2020 بۆ 2024-2025 بووبن.
2-پێویستە کاتی کورتە فیلمەکان لە (20 )خولەک زیاتر نەبێت.
3-پێویستە چیرۆکی فیلمەکان لەچوارچێوەی جینۆسایدابن لەکوردستان و وڵاتانی دیکە.
4-پێویستە لینکی فیلمەکە بەگۆگڵ درایڤ ڕوانە بکرێ لەگەڵ کۆدی کردنەوەی فیلمەکە بەژێرنوسی عەرەبی یاخود ئینگلیزی فیلمە بیانیەکانیان بەژێرنوسی ئینگلیزی.
5-پێویستە فایلێکی پیدی ئێف پێکبێت لە بایۆگرافی دەرهێنەر، سینۆپسی فیلم، وردەکاری کاست و ستافی فیلم و ژمارە مۆبایل و ئیمەیلی دەرهێنەر و پرۆدیوسەر.
6-پێویستە وێنەی پۆرترەیتی دەرهێنەر وپۆستەری فیلم ڕەوانە بکرێت
7-پێویستە چوار وێنەی باکستەیجی فیلم وچوار وێنەی نێو فیلمەکە و پۆستەری فیلم و ترەیلەری فیلم ڕەوانە بکرێت.
” بـــەشـــەکـان”
٭فیوچەر فیلمی کوردی
٭فیلمی بڵندی کوردی
٭کورتە فیلمی دوکمێنتاری
٭فیلمی بڵندی دوکمێنتاری
٭فیلمی جینۆسایدی قوتابی
٭فیلمی کلاسیکاڵ بەمەرجێ لە پێش ساڵی 2000 بەرهەم هێنرابێت.
٭ فیلمی (کۆرنەر = پەراوێز) لەدەرەوەی پێشبڕکێ تەنها نمایش دەکرێت، بۆهەمو فیلمێک ئەبێ ئەو فیلمانەی پێش 2020 بەرهەم هاتون یان ئەو فیلمانەشی پاش 2020 بەرهەم هاتون.
تێبنی/ دوا وادە بۆ وەرگرتنی فیلمەکان 6/4/2025 دەبێت.
رێگای گوندەکانی سنوری چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە