کەشوهەوایەکى هەوراوى - وێنە: ئاژانسەکانی کەشوهەوا
ئاسمان پەڵەهەور دەبێت
ئەم دوو رۆژە باران نابارێت
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ و سبەینێ باران نابارێت، بەڵام ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
وەک ئەوەى پێشبینیکراوە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانى گەرماش 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.
لەبارەى کەشى سبەینێ چوارشەممە، کەشناسى پێبینى کردووە وەک ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، پلەکانى گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
جەژن بارانە
شاڵاو هیدایهت شارهزای بواری كهشناسی بڵاویكردۆتهوه، رۆژانی جهژن باراناوی دهبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان :27 پلەی سیلیزی