ملیاران دۆلار زیانى بووە

دوو ساڵى رێکە هەناردەى نەوتى هەرێم راگیراوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ، دوو ساڵى تەواو بەسەر راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم لەرێگەى بەندەرى جەیهانى تورکییەوە، تێدەپەڕێت.

دوای بڕیارێکی دەستەی ناوبژیوانى پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا، رۆژى 25ـى ئادارى 2023، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیا راگیرا.

بەپێى ئەو زانیارییانەى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) کە پێشتر خستویەتییە روو، عێراق رۆژانە 800 هەزار دۆلار سزا دەدات ئەوەش لەبەر ئەوەى نەیتوانیوەى مەرجى رێککەوتنەکە  بۆ بۆرى نەوتى عێراق- تورکیا، جێبەجێ بکات.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان “ئەپیکۆر” لە  هەشت کۆمپانیای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت پێکدێت، لە دواى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم رۆژانەى 200 هەزار بەرمیل لە نەوتى هەرێم بەرهەمدەهێن و لەناوخۆدا ساغى دەکاتەوە.

پێشتر کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”، راپۆرتى زیانەکانى راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردە و بەپێى زانیارى کۆمەڵەکە، راگرتنەکە لە ماوەى یەک ساڵدا 11 ملیار دۆلار زیان بە عێراق و حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاکانى بوارى نەوت گەیشتووە.

لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا هەناردەى نەوتى هەرێم دەستپ�...

لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا هەناردەى نەوتى هەرێم دەستپێدەکاتەوە