رەمەزان بەرەو کۆتایی دەڕوات و لە نۆرادیۆ باس باسی جەژنە
964+
ژووری هەواڵ
نۆرادیۆ لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە شەوانە لە سۆشیال میدیای 964 بەشێوەی راستەوخۆ پەخشدەکرێت و هەرچی باس و خواسی رۆژ و کەشی رەمەزانە باسی دەکەن، گرنگترین تەوەری ئەمڕۆ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کۆمەڵێک یاسا و رێسای بۆ ئەو کەسانە دانا کە لە سۆشیاڵ میدیا بەناوبانگن و ژمارەی فۆڵۆوەرزەکانیان بەرزە، کە دەبێت پارە بدەن.
هاوکات باسیان لە هەواڵی مەرگی هونەرمەند و ئەکتەر کاوە جوتیار لە سلێمانی کرد، کە بەهۆی نەخۆشییەوە دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
توانا و چاوان باسی رووداوەکانی رۆژ و چاککردنی قژی 10 هەزار کەس بە خۆڕایی تا دەگاتە جەوى سۆران و دهۆک لە شەوانی رەمەزاندا.