"کوالێتی زۆرباشە و زیخی تێکەڵ بووە"

خوێیەکی دەست بەسەرداگیراو کرا بە خوانی ئاسک و ئاژەڵەکان

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەکانی چاودێریکردی بازاڕ لە قایمقامیەتی دەربەندیخان دەستیان بەسەر بڕێک لە خوێدا گرت کە شیاوی خواردن نەبوو، بەڵام لەبری فڕێدانی دوای وەرگرتنی مۆڵەت لەناو سروشتی چیاکان بۆ ئاسک و ئاژەڵە کێویەکانیان دانا.

ڤیدیۆکە قایمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، چێژ وەرگرتن لە سروشت پێویستی بە رووخسات وەرگرتن لە کەس نییە.

قایمقمامیەت لە نوێترین بڵاوکراوەیدا نوسیوویەتی، لیژنەی چاودێری کردنی بازاڕ لەقایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان دوای دەست بەسەرا گرتنی بڕێک لە (خوێێ) لە ماوەی رابردوودا کە لەرووی تەندروستیەوە شیاو نەبوو بۆ خواردن.

دوای مۆڵەت وەرگرتن بڕیاریاندا کە ئەو خوێیە بگوازنەوە بۆ ئەو ئاسکانەی لەناو سروشتی شارەکەدان لە چیای بەرانان بە شێوەیەکی زانستی خوێیکەیان لەجێگای دیاری کراو بۆیان رژێن درا.

پیاوێک باوکایەتی و دایکایەتی بۆ هەشت ئاسک دەکات

پیاوێک باوکایەتی و دایکایەتی بۆ هەشت ئاسک دەکات