دەستبەسەرداگرتنى بەلەمى راوچییەک لە دەریاچەى دەربەندیخان
لەوکاتەوەى قەدەغەکراوە
یەکەم راوچى ماسى دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
دواى تێپەڕینى پێنج رۆژ بەسەر قەدەغەى راوەماسی دا، یەکەم راوچى لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەستگیرکرا.
بەپێى ئەو چالاکییانەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، لەماوەى ئەو پێنج رۆژى دواى قەدەغەى راوەماسى لە چوار چالاکى جیاوازدا دەستگیراوە بەسەر 13 تۆڕ و 17 ماسى و ماتۆڕسکیلێک.
لە چالاکییەکى دیکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2025 ئەنجامیانداوە، مەفرەزەیەکی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور و بنکەی زەڕایەن لەناو دەریاچەی دەربەندیخان لەسنوری گوندەکانی (قەڵبەزە + بیسەڵمێن + جەردەئاسنە + کانی بەردینە + گوڵان + توەقوت + پیرمەحمود + شەکرتەپە)، توانیان راوچییەک دەستگیر بکەن و بەلەمى راوچیەکەش دەستى بەسەرداگیراوە.
لە رێکەوتی 20.3.2025ـەوە تاوەکو 20.6.2025. راوى ماسى لە سنوورى هەرێمى کوردستان قەدەغەیە.