دەستبەسەرداگرتنى ماستى نەشیاو بۆخواردن لە سنوورى رانیە
شیاوى خواردن نەبوون
رانیە: 110 سەتڵ ماست دەستى بەسەرداگیرا
964+
وریا فەتاح
بەشى ئابورى لە ئاسایشى راپەڕین، لەیەکێک لە بازگەکانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین دەستیگرت بەسەر بڕێکى زر ماست و قەیسى و کەلوپەلى خۆراکى کەشیاوى خواردن نەبوون.
قایمقامییەتى رانیە بڵاوى کردەوە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین/ بەشی ئابووری لەڕێگای پشکنینی بازگەکان دەستیانگرت بەسەر برێکی زۆر ماست کە پێکهاتبوو لە 110 سەتڵ و قەیسی و کەلوپەلی خۆراکی جۆراوجۆر کە شیاوی خواردن نەبوون، هەروەها بەشێوەی ناتەندرووست بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بەشێوەی دانەپۆشراو گواستراوەتەوە بۆ سنوری قەزای رانیە.
وەک باسکراوە، دوای پشکنینی فیزیایی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قەزای رانیە، دەرکەوت کە شیاوی خواردن نییە و سەرجەمی تەلەفکراوە
بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری لەکاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07708590000