مانگێک دەخایەنێت

سبەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، سبەی كارەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات و لە 1970 بنكە لە سەرانسەری عێراق و كوردستان پێشوازی لە هاوڵاتیان دەكرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 24.3.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، سبەی سێشەممە 25.3 نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات و ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت، كە تێیدا ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە ئاستی دەنگدان، ناویان تۆمار دەكرێت، هەروەها زیادكردن، لابردن، راستكردنەوە بۆ تۆمارەكانی پێشوو ئەنجام دەدرێت، جگە لەوە ناوی ئاوارەكان و هێزە ئەمنییەكانیش تۆمار دەكرێن.

وتیشی، بۆ مامەڵەی ئەو كارانە، لە هەزار و 970 بنكە لە سەرانسەری عێراق و كوردستان پێشوازی لە دەنگدەران دەكرێت و هەر كەسێك لە پارێزگای خۆی كاروبارەكانی بۆ جێبەجێ دەكرێت.

جومانە غەلای ئەوەشی باس كرد، بۆ تۆماركردن و هەر كارێكی پێویست لە تۆماری دەنگدەران، دەنگدەر پێویستی بە كارتی نیشتمانی، كارتی زانیاری، پسولەی خۆراك دەبێت، ئەوانەشی كارتی نیشتمانییان نییە، پێویستە تەزكەرە و رەگەزنامە لەگەڵ خۆیان بهێنن، ئەوانەی لە مامەڵەی وەرگرتنی كارتی نیشتمانیدان، دەبێت سورەت قەیدی ئەلیكترۆنی لەگەڵ خۆیان بهێنن.

بڕیارە لە كۆتاییەكانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، ئەگەر بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق گونجاو بێت.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی 28 تانەی ل�...

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی 28 تانەی لایەنەكانی دایەوە