دیمەنی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان _ وێنە: پۆلیسی راپەڕین
لە قەڵادزێ
پۆلیس و ئاسایش بەدوای ماتۆڕی دەنگدار و چەکی بێ مۆڵەت دەگەڕێن
964+
ئەحمەد مستەفا
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، لە قەڵادزێ هەڵمەتێکی چڕی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی دەنگدار و چەکی بێ مۆڵەتی دەست پێکردووە.
هەڵمەتەکە لەسەر داواکاری هاوڵاتیان بووە و ئاسایش هاوبەشی پۆلیسی کردووە.
شەوی 23.3.2025، پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەونی پشدەر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ، لەسەر داوای هاوڵاتیان هەڵمەتێکی چڕی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەستپێکردووە.
کە بونەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان، هەر لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بەو ئۆتۆمبێلانە گیراوەتەبەر کە جامەکانیان رەش دەکەن، یان تابلۆکانیان پێووە نەبووە، ئەمە وێڕای دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
پۆلیس دەڵێت، هەڵمەتەکە درێژەی دەبێ و ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیش دەستیان بەسەردا گیراوە، سەرجەم خاوەن دوکانەکانی جوانکاریی، وەستاو فرۆشتنی کەلوپەلی ماتۆڕسکیل ئاگادار کرانەوە لەزگەی ڕەش بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێک نەبەستن.
هەروەها داواکراوە، گزۆزی دەنگدار بۆ ماتۆڕسکیل نەبەسترێ، بە پێچەوانەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.