كاپتن ئەرسەلان

“باتیستۆتام بۆ بهێنن، خولی ئیتالیا بەدەست دەهێنم”

964+

ژووری هەواڵ

“ئێوە باتیستۆتام بۆ بهێنن، من نازناوی خولی ئیتالیاتان بۆ بەدەست دەهێنم”، ئەمە قسەی فابیۆ كاپێلۆی راهێنەری ئیتالی بوو بۆ ئیدارەی یانەی رۆما لە ساڵی 2000.

فابیۆ كاپێلۆی راهێنەری ئیتالی، لە ساڵی 1999 بووە راهێنەری رۆما، لەگەڵ دەستبەكاربوونی فشاری لەسەر بوو نازناوی خولی ئیتالیا بۆ یانەكە بەدەست بهێنێت، چونكە یانە 20 ساڵ بوو نازناوەكەی بەدەست نەهێنابوو.

كاپێلۆش داوای لە یانەكەی كرد گابریێل پاتیستۆتای هێرشبەری ئەرجەنتینی بۆ بهێنن، كە لە یانەی فیۆرێنتینا یاریی دەكرد.

ئیتر ئیدارەی رۆما داواكارییەی كاپێلۆیان جێبەجێ كرد، ئەویش بەڵێنەكەی خۆی جێبەجێ كرد و یانەی رۆما لەگەڵ كاپێلۆ نازناوی خولی ئیتالیای بردەوە لە وەرزی 2000-2001.

هەر لەو وەرزەشدا پاتیستۆتا رۆڵی گەورەی لە بردنەوەی نازناوەكە بۆ رۆما هەبوو، توانی 20 گۆڵیش تۆمار بكات.

تەواوی چیرۆكەكە لە ڤیدیۆكەدا بزانە…

ئەم شەوەی مۆرینیۆ لە كامپ نوو ئاهەنگی گێڕا

ئەم شەوەی مۆرینیۆ لە كامپ نوو ئاهەنگی گێڕا