تاقیکردنەوەیە

سێ رۆژ کارەبای سەنتەری دهۆک دەکرێتە 24 کاتژمێری

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کارەبا فشاری سەر تۆڕی کارەبا لە سەنتەری دهۆک تاقیدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لە سەنتەری پارێزگاکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارەبای 24 کاتژمێری دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23.3.2025، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دهۆک رایگەیاند، لە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەبای سەنتەری دهۆک دەکرێت بە 24 کاتژمێر و تا رۆژی چوارشەممە 26.3.2025 بەردەوام دەبێت.

“ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینانەیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجامدەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبا، بە ئامانجی تاقیکردنەوە و دیاریکردنی کێشەکان و لاوازی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا”، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دهۆک وا دەڵێت.

تاقیکردنەوەکە قۆناغی یەکەمە و هەموو گەڕەکەکانی سەنتەری دهۆک دەگرێتەوە، دوو قۆناغی دیکەش ماون، بڕیارە دوای ماوەیەکی دیکە هەمان تاقیکردنەوە لە زاخۆش ئەنجامبدرێت.

"پارەی کارەبای 24 کاتژمێری کەمترە لە پارەی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی"