میترۆ و رێگەکان داخراون

قەدەغەی خۆپیشاندان لەگەڵ فراوانبوونی نارەزایەتی تورکیا درێژکرایەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمشەو دۆخی تورکیا ئاڵۆزتر بووە و میدیا خۆجێیەکان دەڵێن، پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی داوە، دەرگای بینای شارەوانی ئیستانبوڵ بەڕووی خۆپیشاندەراندا کراوەتەوە و بەشێکیان رۆیشتنە ناو بیناکەوە.

هەر لەوێ بەردەوامی بە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان دەدەن و بڕیارە تا بەیانی دەرگاکان کراوە بێت.

پارێزگاری ئیستانبوڵ وتی، بڕیار بوو قەدەغەی خۆپیشاندان سبەینێ یەکشەممە کۆتایی پێ بێت، بەڵام لەپێناو پاراستنی ئەمنیەتی شار و دروست نەبوونی پشێوی، قەدەغەی خۆپشاندان تا 27.3.2025 درێژ کرایەوە.

بەشێک لە وێستگەکانی مێترۆ و رێگاکانیش داخران، بە قسەی پارێزگار بێت، بۆ ئەوەیە تا ئەوانەی لە دەوروبەری شارەکانن، بە مەبەستی بەشداریی لە خۆپشاندان نەتوانن بێنە ئیستانبوڵ.

چوار رۆژە ئیستانبوڵ و بەشێکی تر لە شارەکانی تورکیا خرۆشاون و بە هەزاران هاوڵاتی و لایەنگرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغلو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ هاتوونەتە سەرشاقەمەکان دژی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلو و دەستگیرکراوەکانی دیکەن.

ئەوە لە حاڵێکدا ئەکرەم ئیمامئؤغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ وەک بەرچاوترین بەربژێری جەهەپە دەناسرێ بۆ کاندیدی سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا و لەلایەکی دیکەوە، سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و بە دوو تۆمەت راگیراوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئێوارەی رۆژی شەممە، جەهەپەی بە “تێکدەری یەکڕیزی و تەبایی نێوخۆیی” تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، “لە کاتێکدا هەوڵەکانمان چڕکردوونەتەوە بۆ ئەوەی بەرەی ناوخۆمان بەهێزتر و تۆکمەتر بکەین، کەچی ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی پێچەوانەی ئەمە هەنگاو دەنێت و رۆژەڤێکی نوێی خستوەتەڕو”.

ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ دەستگیرکرا

ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ دەستگیرکرا