حەمید بانەیی

“ئەوانەی ئێستا گۆرانی میللی نین و مردوون”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

کارەکانی من جیاوازە لە کاری هونەرمەندانی تر و قازانجم ناوێت، بەو کەسە دەوترێت هونەرمەند کە هەست بە جوانی موزیک و تابلۆ و شانۆ و گۆرانی و ئەدەبیاتی شیعر بکات، حەمید بانەیی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وادەڵێت.

بێگومان حەمید بانەیی گۆرانیبێژ و موزیسیانێکی دیاری سلێمانیە و لە مێژە کاری هونەری دەکات، زۆرێک لە هونەرمەندان رەخنە لە هونەری ئێستا دەگرن، لەوبارەیەوە حەمید بانەیی رەخنە لە هونەری میللی ئێستا دەگرێت و دەڵێت، ئەوەی ئێستا شەو زیندووە و بەیانی دەمرێت، هەرگیز پێی ناوترێت بەرهەمی میللی.

حەمید بانەیی لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە،  دەسپێکی کاری هونەری نواندن و شانۆ بوو، دواتر لە ساڵی 1982 لەگەڵ تیپی شیلان سێ گۆرانی تۆماردەکات و گیتارژەنێکی بەتوانایە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

“ئێستاش دەڵێم هەر دێینەوە

“ئێستاش دەڵێم هەر دێینەوە"